English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران داوا دەکەن ئەوروپا حزبوڵلا بخاتە لیستی تیرۆرەوە
2021-08-03 [03:51 AM]

ZNA- هەولێر


ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکەن حزبوڵای لوبنانی بخاتە لیستی رێکخراوە تیرۆرستییەکانەوە.

ژمارەیەک ئەندامی کۆماری و دیموکرات لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوایان لە یەکێتی ئەوروپا کردووە، حزبوڵای لوبنان، بە باڵە سیاسییەکەشییەوە، بخاتە لیستی رێکخراوە تیرۆرستییەکانەوە.

تێد دویچ سەرۆکی لیژنەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ئەنجوومەنەکە، پێشوازی لەو داوایە کرد و گوتی: ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆکاری بڕینی پاڵپشتی و سەرچاوە داراییەکانی ئەم حزبە.

پێشتر ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپایی، کۆمکاری عەرەبی و ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو و حزبوڵای لوبنانییان خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

حزبوڵای لوبنانی بە پشتیوانی لە رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا و راهێنان و پاڵپشتی لە میلیشیاکانی شیعە لە عێراق و یەمەن تۆمەتبارە.





ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad