English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل هەڕەشەی توند لە ئێران دەکات
نەفتالی بەنت، سەرۆک‌وەزیرانی ئیسرائیل
2021-08-03 [09:58 AM]

​ZNA- هەولێر


رۆژێک دوای ئەوەی ئەمریکا سەبارەت بە کەشتییە ئەنگێوراوەکەی ئێران لە دەریای عومان هاتە دەنگ، سەرۆک‌وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی توندی لە ئێران کرد.

 ئەمریکا رایگەیاندبوو دوای هێرش بۆ سەر کەشتیی "مەرسەر‌ ستریت" لە دەریای عومان، هێرشی هاوبەش و رێکوپێکی وڵاتان دەکرێتە سەر ئێران.

نەفتالی بەنت، سەرۆک‌وەزیرانی ئیسرائیل هوشداریی دا رەنگە ئەم وڵاتە بە تەنیایی لەم بوارەدا هەنگاو بنێت.

سەرۆک‌وەزیرانی ئیسڕائیل گوتی: ئیسرائیل هەوڵدەدات پشتگیریی نێودەوڵەتی بۆ کاردانەوە بە هێرشی سەر ئەم کەشتییە لە ژێر سەرکردایەتیی ئیسرائیل دایە، بەڵام دەڵێت ئێمە دەشزانین چۆن بە تەنیایی هەنگاو بنێین.

سەرۆک‌وەزیرانی ئیسرائیل هەر وەها هوشداریی دایە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەردەمی دانیشتن لە تاران بە خەیاڵی ئاسوودە و گەشاندنەوەی ئاگر لە هەموو خۆرهەڵاتی ناوین کۆتایی هاتووە.





ئەم هەواڵە 865جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad