English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیدارەی بایدن داوا لەدیموكراتەكان دەكات یاسای جەنگ لەعێراق هەڵبوەشێننەوە
2021-08-04 [08:53 AM]

ZNA – هەولێر


ئیدارەی بایدن داوا لە سیناتۆری دیموکراتەکان دەكات ئەو یاسایە هەڵبوەشێننەوە کە مۆڵەت بە ئەنجامدانی جەنگ لە عێراق دەدات، کۆمارییەکانیش رەتیدەکەنەوە دەنگ بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاساکە بدەن، چونکە پێیانوایە ئەو کارە ئاماژەیەک بە ئێران دەدات کەوا ئەمریکا بەتەواوی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکشێتەوە

دوای ئەوەی کە دیموکراتەکان داوایان کرد چەند یاسایێکی تایبەت بە سوپای وڵاتەکەیان هەمواربکرێنەوە یان هەڵبوەشێنرێنەوە، هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایەش بووە جێی مشتومڕی گەرمی نێوان دیموکرات و کۆمارییەکان

ئەوە لە کاتێکدایە کە چەند ئەندامێکی کۆنگرێس پێیانوایە، دەبێت بڕیاری ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی تەنیا لەلایەن کۆشکی سپی و پێنتاگۆنەوە نەبێت، بەڵکو پێویستە کۆنگرێسیش لەو بڕیارانەدا رۆڵی هەبێت

لە سەردەمی ئیدارەی جۆرج بووشی کوڕدا لەساڵی 2002 یاساكە لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسندکرا بۆ هێرشکردنە سەر عێراق، چونکە واشنتن پێیوابوو رژێمی بەعس چەکی کۆمەڵکوژی قەدەغەکراوی هەیە

 





ئەم هەواڵە 835جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad