English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌بێته‌و مه‌رج بۆ گه‌شتكرن بۆ ئەمەریکا
2021-08-05 [12:03 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێوبەرایەتیەکەی بایدن کۆتوبەندەکانی لەسەر گەشتکردن هێشتۆتەوە و ئەوەش بۆتە هۆکاری کەمبوونەوەی گەشتە نێودەوڵەتیەکان، هۆکارەکەشی گەڕاندۆتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی جۆری دێڵتای ڤایرۆسەکە، له‌مباره‌یه‌وه‌ بەرپرسێکی کۆشکی سپی وتی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بەنیازە داوا لە سەرجەم گەشتیارە بیانیەکان بکات بەرلەوەی گەشت بۆ ئەمەریکا بکەن ڤاکسین دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەربگرن.

داواکارییەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەڕێوبەرایەتیەکەدا دێت بۆ کەمکردنەوەی کوتوبەندەکانی سەر گەشتکردنی هاوڵاتیە بیانیەکان بۆ ئەمەریکا. تاوەکو ئێستا هیچ کاتێک دیارینەکراوە بۆ دەرکردنی ئەو بڕیارە. ئەگەر پلانەکە جێبەجێ بکرێت ئەوا لەکۆتاییدا سەرجەم ئەوانەی دەیانەوێت بێنە ئەمەریکا دەبێت پێشتر ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان وەرگرتبێت.

بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات وتی هێشتا تاوتوێی پلانەکە دەکرێت.

بەڕێوبەرایەتیەکەی بایدن کۆتوبەندەکانی لەسەر گەشتکردن هێشتۆتەوە و ئەوەش بۆتە هۆکاری کەمبوونەوەی گەشتە نێودەوڵەتیەکان، هۆکارەکەشی گەڕاندۆتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی جۆری دێڵتای ڤایرۆسەکە. بەپێی ئەو یاسایانە، ئەوانەی هاوڵاتی ئەمەریکی نین و 14 ڕۆژ پێشتر سەردانی چین، ناوچەی شنگنی ئەوروپا، بەڕیتانیا، و ئێرلەندا، بەڕازیل، ئەفریقای باشوور، یاخود هیندستانیان کردبێت ئەوا ڕێگە نادرێت بێنە ئەمەریکاوە.

سەرجەم گەشتیاران، ڤاکسینیان وەرگرتبێت یاخود نا، دەبێت سێ ڕۆژ بەرلەوەی گەشت بۆ ئەمەریکا بکەن پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن و لە پشکنینەکانیاندا دەربکەوێت کە هەڵگری ڤایرۆسەکە نین.

بەڕێوبەرایەتیەکەی ئەمەریکا لەلایەن هاوپەیمانەکانیەوە ڕووبەڕووی فشار بۆتەوە تاوەکو هەندێک لە کۆتوبەندەکانی گەشتکردن بۆ ئەمەریکا کەم بکاتەوە، پیشەسازی گەشتی ئاسمانی و ئەو خێزانانەی کە بەهۆی کۆتوبەندەکانەوە لە یەکتر دوورکەوتوونەتەوە، زۆرێک دەڵێن کۆتوبەندەکانی گەشتکردن ڕەنگدانەوەی دۆخی ئێستای ڤایرۆسەکە نین، بەتایبەتی بەهۆی ئەوەوە کە حاڵەتەکانی توشبوون لە ئەمەریکا بە ڤایرۆسەکە زۆر زیاترە لە زۆرێک لەو وڵاتانەی کە کۆتوبەند خراوەتە سەر هاوڵاتیانیان بۆ گەشتکردن بۆ ئەمەریکا.





ئەم هەواڵە 682جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad