English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕیکلامى خستنەڕووی نوێترین مۆبایلەکانی گالاکسی لە یوتیوب زیاتر لە 100 ملیۆن بینەری تێپەڕاند
2021-08-09 [03:33 AM]


 

کۆمپانیای "سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس"وەک بەشێک لەچالاکییەکانی لەژێر هاشتاگی #UnfoldChallenge و #SAMSUNGUNPACKED بۆ بانگەشەی ڕووداوە گریماناییە چاوەڕوانکراوەکەی کە لەم مانگەدا دەکرێت بۆ خستنەڕووی نوێترین مۆبایلەکانی گالاکسی، توانی سەرنجی جیهان بۆ خۆی ڕابکێشێت و پێشبینی و جۆش و خرۆش زیاتر بکات کاتێک ڤیدیۆی ڕیکلامی تایبەتی خۆی بۆ بۆنەی داهاتووی لەڕێگەی کەناڵی یوتیوبی فەرمیی خۆی پەخشی کرد لە ڕێگەی ئەم لینكه‌وه‌: Galaxy Unpacked August 2021: Official Trailer | Samsung - YouTube؛ زیاتر لە 100 ملیۆن بینەری لە ماوەیەکی پێوانەیی كه‌ كه‌متر له‌ 10 ڕۆژدا تۆمار کرد. لە ڤیدیۆکەدا بە ناونیشانی "ئایا "باشە" بەسە؟"(Is “good” good enough?) سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای لە مۆبایلدا بۆ دەیان ساڵ پیشاندا، وەک جەختێک لەسەر ئەوەی کە گۆڕانکاری زۆر جار بۆ باشتر بێت، هەر کە باشترینت دەستکەوت ناتوانیت بۆ کەمتر وازی لێبهێنیت. سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڤیدیۆکە و لە چەندین چالاکی تری تایبەت بە ڕووداوەکە و بە زنجیرەی مۆبایلەکانی گالاکسی بەکارهێنەرانی لە سەرتاسەری جیهاندا کردۆتە ئامانج بۆ بیرکردنەوە لەسەر ئەوەی کە تا چەند لە تواناى مۆبایلە هۆشمەندەکانی ئێستایان ڕازین, وهه‌روه‌ها پاڵدانى سنوورى پێشبینیه‌كانیان ئاڕاسته‌ى ئه‌و نوێكارییه‌ كه‌ زنجیره‌ نوێ مۆبایله‌كان له‌ خۆده‌گرێت، و بە ئاڕاستەی داهێنانەکانیان کە لە بۆنەکەدا ڕایاندەگەیەنێت بە درووشمی "ئامادەبن بۆ فراوانکردنی جیهانتان".



https://www.youtube.com/watch?v=46SbB0IHplE

ئەم هەواڵە 2029جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad