English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی ماربورگ له‌م ولاته‌دا تۆمار كرا
2021-08-10 [11:29 AM]

ZNA - ھەولێر


وڵاتی گینیا له‌ كیشوه‌ری ئه‌فریقا، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی ماربورگ تۆماركرد، ئاشكراكردنی ڤایرۆسه‌كه‌ش له‌ رێگه‌ی وه‌رگرتنی سامپڵی خوێنی كه‌سێك بووه‌ كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، پزیشكانیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، مردنه‌كه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ بووه‌.

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی یه‌كه‌م تووشبووی به‌ ڤایرۆسی ماربورگ پشتڕاستكرده‌وه‌، كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ خێزانی ڤایرۆسی ئیبۆلایه‌ و له‌ ئاژه‌ڵ و شه‌مشه‌مه‌كوێره‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌ و رێژه‌ی مردن به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ش 88%ـه‌، یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ خوێنی كه‌سێك له‌ ناوچه‌ی گیكیدۆ له‌ باشووری ئه‌فریقا وه‌رگیراوه‌، كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ماچیتدیسۆ مویتی، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمیی ئه‌فریقیا له‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گوتی: "توانای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ماربورگ فراوانه‌، بۆیه‌ ده‌بێت سنوورێكی بۆ دابنرێت".

ئاشكراكردنی ڤایرۆسی ماربورگ دوای دوو مانگ به‌سه‌ر راگه‌یاندنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئیبۆلا له‌ گینیا دێت، كه‌ ساڵی رابردووی سه‌ریهه‌ڵدا و 12 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ مردن.

گوتیشی: "له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی كارده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خێرایی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی پێشتر له‌ گینیا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌ی ڤایرۆسی ئیبۆلا به‌ده‌ستمانهێناوه‌، له‌و ڤایرۆسه‌ جێبه‌جێی بكه‌ین، كه‌ هه‌مان توانای گواستنه‌وه‌ی هه‌یه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌ گینیا له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی لێكۆڵینه‌وه‌ی بنكۆڵكاری خێرا له‌سه‌ر ڤایرۆسی ماربورگ ده‌كه‌ین.

ڤایرۆسی ماربورگ له‌ رێگه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ و میوه‌ی "رۆزیتوس"ه‌وه‌ تووشی مرۆڤ ده‌بێت و بڵاوده‌بێته‌وه‌، له‌ مرۆڤێكه‌وه‌ بۆ مرۆڤێكی دیكه‌ له‌ رێگه‌ی شله‌ی جه‌سته‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad