English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بایدن: دەبێت ئەفغانیەکان بۆ خۆیان شەڕ بکەن
2021-08-11 [12:14 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان ناوچەی زیاتری لە ئەفغانستان کۆنتڕۆڵکرد و له‌ پێشڕه‌ویه‌كان به‌رده‌وامه‌، لە ئێستادا لە سەدا 65ی وڵاتەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە، له‌سه‌ر ئه‌م پێشهاته‌، سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن داوای لە ڕابەرانی ئەفغانستان کرد لەپێناو نیشتیمانەکەیاندا شەڕ بکەن.

بایدن لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ڕابەرانی ئەفغانستان دەبێت یەکبگرن، دەبێت خۆیان شەڕ بۆ خۆیان بکەن، شەڕ بۆ گەلەکەیان بکەن.

" ئاماژەشی بەوەدا هێزەکانی ئەفغانستان زۆر لە چەکدارانی تاڵیبان زیاترن و دەبێت بیانەوێت شەڕ بکەن.

سەرۆکی ئەمەریکا ئەوەشی خستەڕوو پەشیمان نییە لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکان لە ئەفغانستان، ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا ئەمەریکا زیاتر لە 1 تریلیۆن دۆلاری خەرج کردووە و هەزاران سەربازیشی لەدەستداوە.

وتیشی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی پشتیوانیکردنی ئاسمانی و پێدانی خۆراک و کەلوپەل و مووچە بۆ هێزەکانی ئەفغانستان.

بەگوێرەی هاوڵاتیانی ناوچەکە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە پولی خومری پایتەختی هەرێمی باگلان کەوتەوە ژێر دەسەڵاتی تاڵیبانەوە، ئەوەش دوای ئەوەی هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان بەرەو بیابانی کیلاگی دەکشانەوە کە بنکەیەکی گەورەی سەربازی ئەفغانی لێیە.

پولی خومری یەکێکی دیکەیە لەو کۆمەڵە پایتەختەی کە لە ماوەی هەفتەیەکدا چەکدارانی تاڵیبان کۆنتڕۆڵیان کردوونەتەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 664جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad