English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا: سێ سەربازمان له‌ هه‌رێمی كوردستان كوژران
2021-08-16 [12:53 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، كوژرانی سێ سەربازی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-هەورەتریشقە لە هه‌رێمی كوردستان راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی ئه‌و وڵاته‌ ئەوەی خستووەتەڕوو کە دوێنێ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لەلایەن پەکەکە دانرابووەوە، سێ سەربازی تورکیا كوژران و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.

باسی له‌وه‌ش كردوه‌، "ئەم رووداوە لە ناخەوە دڵتەنگی کردین لە خوای گەورە داواکارین لێیان خۆشبێت، سەبووری خێزانەکانیان و گەلەکەمان بدات و شفای خێراش بۆ بریندارەکان بنێرێت."

 

AA





ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad