English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاڵیبان لێبوردنی گشتی بۆ بەرپرسانی حكومەت دەركرد
2021-08-17 [09:09 AM]

​ZNA – هەولێر


بزووتنەوەی تاڵیبان لێبووردنی گشتی بۆ بەرپرسانی حکومەتی ئەفغانستان دەرکرد و داوای لێکردن بگەڕێنەوە سەر کار و دەست بە ژیانی ئاسایی خۆیان بکەنەوە.

تاڵیبان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "لێبووردنی گشتی بۆ هەمووان دەرکراوە، ئێستا دەتوانن بەو پەڕی متمانەوە ژیانی ئاسایی خۆتان دەستپێبکەنەوە."

ئەم راگەیێندراوەی تاڵیبان دوو رۆژ لە دوای کەوتنی کابوولی پایتەخت دێت، دوای ئەوەی لە پێشڕەویێکی خێرا و چاوەڕواننەکراودا سەرجەم ناوچەکانی وڵاتیان لە دەست حکومەتی ئەفغانستان دەرهێنا، کە میدیای رۆژئاوا ئەم پێشڕەوییە بە برووسکە ناودەبەن.

شەوی رابردوو جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا گوتارێکی پێشکەشكرد، گوتی هۆشداریم دایە ئەشرەف غەنی خۆی بۆ شەڕی ناوخۆ ئامادە بکات، بەڵام "غەنی" لە جێبەجێکردنی کارەکانی شکستی هێنا.

 





ئەم هەواڵە 541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad