English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خامنه‌ای ئیزنی کڕینی ڤاکسینی ئەمریکایی و بەریتانیایی دا
2021-08-17 [10:40 AM]

ZNA - هەولێر


بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڵاوی‌کردەوە، رێبەری ئێران مۆڵەتی هاوردەکردنی ڤاکسینی ئەمریکایی و بەریتانیایی پێداون.

محەمەدڕەزا شانەساز، سەرۆکی رێکخراوی خۆراک و دەرمانی سەر بە وەزارەتی تەندروستیی ئێران دەڵێت، مۆڵەتی هاوردە کردنی ڤاکسینی مۆدێڕنا و فایزەری بەرهەمی ئەمریکا دراوە.

ئایەتوڵڵا خامەنەیی هەشت مانگ لەمەوبەر هاوردە کردنی ڤاکسینی ئەمریکایی و بریتانیایی قەدەغە کرد و جەختی لەسەر بەرهەم‌هێنانی ڤاکسینی نێوخۆیی کردەوە. خامنە‌یی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا و بە زۆربوونی ژمارەی قوربانیانی کۆڕۆنا، لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کۆڕۆنا کێشەی سەرەکیی ئێرانە و داوای کرد بەرپرسان کار بۆ ئەوە بکەن بە هەرشێوەیەک بێت ڤاکسین دابین بکەن.





ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad