English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هایتی... ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ بۆ زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌وه‌
2021-08-19 [08:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

فه‌رمانگه‌ی پاراستنی شارستانی له‌ هایتی رایگه‌یاند، ژمارەی ئەوکەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی رۆژی هەینی گیانیان لەدەستداوە، بۆ دوو هەزار و ١٨٩ کەس بەرزبووەوە، زیاتر له‌ 12 كه‌سیش بریندار بوون.

ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ باسی له‌وه‌ كرد، له‌ هه‌رێمی باشور هه‌زار و 832 و له‌ كه‌رتی گراند انیس 218 كه‌س و له‌ نیب 137 مردوو تۆمار كراون.

لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئەو وڵاتە، باس لەوە دەکەن کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیاتر له‌ ٦٠ هه‌زار خانوو رووخاون، ٧٦ هه‌زار خانوو و ژماره‌یه‌كی زۆر باڵه‌خانه‌ی دامه‌زراوه‌ گشتییه‌كان زیانیان پێ گه‌یشتووه‌ و كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگارکردنیش درێژەیان هەیە.

بەهۆی ئەو زیانە زۆر و پاشلەرزانەی روویاندا، حکوومەتی هایتی داوای هاوکاری لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد.

له‌ به‌ره‌به‌یانی 14 ئه‌م مانگه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 7.2 پله‌ به‌ پێوه‌ری ریخته‌ر له‌ دووری 125 كیلۆمه‌تر رۆژئاوای پۆرتی پایته‌ختی هایتی هه‌ژاند، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ بۆ ماوەی یەک مانگ باری نائاسایی راگەیاند، بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ماته‌منینی گشتی راگه‌یه‌نرا.

 

ئاژانسه‌كان





ئەم هەواڵە 607جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad