English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكێكی هه‌ڵاتوو و فێڵبازه
2021-08-19 [09:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند: ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكێكی هه‌ڵاتوو و فێڵبازه، چونكه‌ به‌ر له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌فغانستان بكشێته‌وه‌، ئه‌و رایكرد.

سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند: غه‌نی فێڵبازه‌ و به‌ دزینی پاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ ئه‌فغانستانی جێهێشت، هیچ كاریگه‌رییه‌كیشی بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان نه‌بوو.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌: ئه‌شره‌ف غه‌نی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌، دوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كۆنتڕۆڵی ته‌واوی ئه‌فغانستانی كرد، رایكرد.

دوای كه‌وتنی ئه‌فغانستان له‌ لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی زیاتر له‌و وڵاته‌ نه‌ڕژێت، سه‌رۆكی ئه‌فغانستان رایكرد و دواجار له‌ ئیمارات ده‌ركه‌وته‌وه‌، به‌ڵێنیشی داوه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا دووباره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی.





ئەم هەواڵە 550جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad