English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت دابەزی
2021-08-21 [07:55 AM]

​ZNA – هەولێر


رۆژی هەینی نرخی نەوتی خاو زیاتر لەدۆلارێك دابەزی، هۆكاری ئەم دابەزینەش بۆ كەمی خواست لەسەر نەوتی خاو دەگەڕێتەوە، هەروەها چین و ئۆسترالیا و هەندێك وولاتی دیكە دەستیان کردووە بە دانانی رێوشوێنی تووند بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی نەوتی برێنت بەرێژەی 8% دابەزیوە، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت رۆژی هەینی 1.27 دۆلار دابەزی و بە 65 دۆلار 18 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش لە ماوەی یەک هەفتەدا بە رێژەی 9٪ دابەزی و هەر بەرمیێک رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکان یەک دۆلار و 37 سەنت دابەزی بۆ 62 دۆلار و 32 سەنت.

 

 





ئەم هەواڵە 745جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad