ZNA - ههولێر
ئاژانسی ناسا ڕایگەیاند هەلیکۆپتەریIngenuity ئەو فڕۆکە بچووکەی سەرەتای ئەمساڵ لەگەڵ گالیسكهكهی ناسا لەسەر هەسارەی مهریخ نیشتنەوە دوازدهیهم ئەرکی خۆی لەسەر ئەو هەسارە ڕەنگ سوورە جێبەجێ کردوە، بۆ دوری 450 مهتر فڕیوه.
تاقیگەی مووشکی ناسا (JPL) کە سەرپەرشتی ئەرکی ئۆتۆمبێلی پێرسڤێرانس دەکات لەتویتەر ڕایگەیاند، دوا ئەرکی ئەو هەلیکۆپتەرە سەرکەوتووبوە، ئاماژەی بەوەشدا بەسەر ئەو ناوچەیەدا فڕیوە ئەوەی ناسا بە سەرسوڕهێنترین ناوچەی جێۆلۆجی سەر هەسارەی مهریخ دایدەنێت و ناوی لێناوە باشوری (سایتا).
لەتویتەکەیدا تاقیگەی مووشەکی ناسا ووتی هەلیکۆپتەرەکە بۆ 10 مەتر لە سەر مهریخ بەرزبۆتەوە و گەشتێکی ڕۆشتن و هاتنەوەی بۆ دوریی 450 مەتر لەماوەی 169 چرکەدا ئەنجامداوە.
هەرچەندە ئەو گەشتە لەڕۆژی دووشهممه ئەنجامدرابوو، بەڵام نەتوانراوە دڵنیابن لە لەسەرکەوتنی تا دواتر.
لەبڵاوکراوەیەکدا لەسەر پێگەی (JPL) سەرۆکی تیمی (ئینجنویتی) تیدی زانیتۆس و سەرۆکی فرۆکەوانان هارڤارد گریب ڕوونیان کردۆتەوە ئەو گەشتە جێگای ئومێد بووە بۆ ئەو فڕۆکەیە، لەبەر ئەوەی سیستەمی فڕینی ئاساییە و بۆ فڕین بەسەر خاکی تەختدا لەبنەڕەتدا درووستکراوە.
ناوچەی (سایتا) لەڕوی جێۆلۆجیەوە هەمەجۆرە بەرزو نزمی و تاشە بەردی گەورەی لێیە.
لەسەر بنەمای تویتەکەی تاقیگەی مووشەکی ناسا گەشتەکە بێکێشە بووە، تیمەکە دەڵێت ئەو وێنانەی کۆمپانیای (ئینجنیوتی) بەدەستی گەیشتوە بەکاردەهێنرێت بۆ دانانی وێنەی 3دوریی و دواتر بەکاردێت بۆ دەستنیشانکردنی ئەگەری پێویستیی ئەو ناوچەیە بە تێڕوانینی ورد بەبەکارهینانی ئۆتۆمۆبێلی پێرسڤێرانس لەئەرکەکەیدا بۆ گەڕان بەدوای نیشانەکانی بوونی ژیان لەسەر ئەو هەسارەیە و لەگەردووندا لەئێستادا هەیە یاخود لەڕابردوودا هەبووە.
هەلیکۆپتەرەکە دروستکراوە تا پرۆژەیەکی ڕونکردنەوەی ئاسان بێت بۆ سەلماندنی ئەگەری فڕین لە بەرگی هەوای هەسارەی مهریخدا، تیمی (ئینجنیوتی) دەڵێن لەئیستادا هەلیکۆپتەرەکە ئامار بۆ ناسا دەنێرێت تا ئاراستەی ئۆتۆمبێلەکەی پێبکرێت.
شێوەی کارکردنی ئاراستەی داهاتووی دروستکردنی فرۆکە بۆ ئەو جۆرە ژینگانە دەستنیشاندەکات و کاری ئەو فڕۆکانە هاریکاردەبێت لەدەستنیشانکردنی جێگاکان کە ئۆتۆمۆبێلەکە دەبێت بۆی بڕوات یان خۆی لە چ جێگایک دورخاتەوە.
لەمانگی دووی ڕابروودا هەلیکۆپتەرەکەی کیشی 1.8 کیلۆگرامە بە بەستراوی لە ئۆتۆمۆبێلی (پێرسفێرانس) گەشتە سەر هەسارەی مهریخ، بێجگە لە باتری نەوژەنکردنەوە بە سۆلار و کامیرای وێنەگرتن و ناردنی، هەلیکۆپتەرەکە هیچ ئامێرێکی زانستی لەخۆ ناگرێت.
voa
ئەم هەواڵە 1450جار خوێندراوەتەوە |