English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەڵمانیا هەموو ساڵێ پێویستیی بە ٤٠٠ هیزی کاری کۆچبەر هەیە
دەتلف شیل، سەرۆکی ئیدارەی گشتیی کاری ئەڵمانیا
2021-08-24 [10:13 AM]

​ZNA- هەولێر


سەرۆکی ئیدارەی گشتیی کاری ئەڵمانیا بە پەلە داوای هێزی کاری کردووە و دەڵێت دەبێ کۆچبەری زیاتر وەربگرن و لە زۆر بواراندا پێویستیان بە هێزی کاری شارەزا هەیە.

دەتلف شیل" سەرۆکی ئیدارەی گشتیی کاری ئەڵمانیا روزی سێشەممە ٢٤ی ئاب لە وتووێژ لەگەڵ رۆژنامەی "زوودویچەڤیلە تایتونگ" هۆشداریی داوە کە بە هۆی گۆڕانکاریی ژمارەی دانیشتووان هێزی کاری ئەڵمانیا بەرەو تەواوبوونە.

سەرۆکی ئیدارەی کاری ئەڵمانیا دەڵێت تەنیا بە رێکخستنی خولی فێرکردن بۆ کرێکارانی ناشارەزا و پێدانی ئیزنی کارکردنی تەواو بە ژنانی کۆچبەر و هێنانی کۆچبەرانی زیاتر بۆ ئەم وڵاتە دەتوانن هێزی کاری پێویست دابین بکەن.   





ئەم هەواڵە 1174جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad