English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا دوایین بنكه‌ی سی ئای ئه‌ی له‌ ئه‌فغانستان ده‌ته‌قێنێته‌وه‌
2021-08-28 [11:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی وتی، وڵاته‌كه‌ی به‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تۆكمه‌ دوایین بنكه‌ی ئاژانسی هه‌والگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكی "CIA" له‌ ئه‌فغانستان ته‌قانده‌وه‌.

دوو به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی به‌ رۆژنامه‌كه‌یان راگه‌یاندوه‌، به‌ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ده‌نگه‌كه‌ی له‌ ته‌واوی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان بیستراوه‌، بنكه‌ی "ئیگل"ی تۆكمه‌ خاپوور كرا كه‌ دوایین پێگه‌ی CIA له‌ ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی پایته‌ختی ئه‌فغانستان بوو.

سه‌رچاوه‌كانی رۆژنامه‌كه‌ باسیان له‌وه‌ كرد، وێران كردنی بنكه‌كه‌ له‌ پێناو ئه‌وه‌ بووه‌ ئه‌و داتا و كه‌ره‌ستانه‌ی له‌ ناو بنكه‌كه‌ هه‌بوون نه‌گاته‌ ده‌ستی چه‌كدارانی تالیبان.

ئه‌و بنكه‌یه‌ زۆر به‌ نهێنی بوو، به‌ دیوارێكی به‌رزی سێ مه‌تر ده‌وره‌ درابوو، هه‌روها چه‌ندین بازگه‌ی پشكنینی له‌ ناوه‌وه‌ هه‌بوو.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا ئه‌و واده‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا و تالیبان له‌سه‌ری رێككه‌وتوون (31 ئاب) ده‌بێت پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی له‌ كابول و ته‌واوی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ ئه‌فغانستان كۆتایی پێبێت.

 

rt





ئەم هەواڵە 640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad