English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران ئاماده نیە بچێتە نێو رێککەوتنامەی نوێی ئەتۆمەیەوە
سەعید خەتیب‌زادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
2021-08-30 [12:01 PM]

​ZNA- هەولێر


سەعید خەتیبزادە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت ، دانووستانی ڤیەننا بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی قۆناغ بە قۆناغی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی لەلایەن ئەمریکاوەیە، هەرکاتێک ئەمریکا هەنگاوی ئەرێنی بنێت، ئێرانیش چالاکییە ئەتۆمییەکانی کەم دەکاتەوە.

خەتیبزادە گوتی ئێران هیچ دانوستانێکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمریکا نیە هەر بۆیەش پێویستی بە ناوبژیوانیی عێراق و هیچ وڵاتێکی دیکەش نییە و ئەوەی تا ئێستا کراوە بۆ دڵنیا بوون لەوەیە کە ئەمریکا سەرجەم پابەندبوونەکانی خۆی لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی و بڕیارنامەی ٢٢٣١دا جێبەجێ بکات، ئەو کات ئێران قەبووڵ دەکات ئەمریکاش لە لەگەڵ ئێران ژووری ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیدا دانیشێت.





ئەم هەواڵە 589جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad