English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆ بایدن : دوای شەڕێكی شكستخواردوو ئەفغانستانمان جێهێشت
2021-09-01 [08:39 AM]

ZNA- هەولێر


سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا  له‌ وتارێكیدا ئاماژه‌ی به‌ سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌فغانستان كرد، گوتیشی، كۆتایمان بە شەڕێكی شكستخواردوو هێنا.

 جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا لە وتارێكیدا رایگه‌یاند، كرده‌ی چۆڵكردنی ئه‌فغانستان به‌ شێوه‌یه‌كی دروست ئه‌نجامدرا، جیا له‌وه‌ش مه‌ترسیی و ئه‌سته‌مییه‌كی زۆر  رووی له‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان كرد.

بایدن گوتیشی: دوای شه‌ڕێكی 20 ساڵه‌ی شكستخواردوو لەئەفغانستان به‌ڵێنماندا كۆتایی پێبهێنین و بكشێینه‌وه‌، بەڵام  تا ئێستا (100) تا (200) ئه‌مه‌ریكی له‌ ئه‌فغانستان ماون، به‌ رێژه‌ی (%90)ـی ئه‌و ئه‌مه‌ریكیانه‌ی كه‌ بڕیاری جێهێشتنی ئه‌فغانستانیاندا رۆیشتن و جێیانهێشت.

سەرۆكی ئەمەریكا ڕوونیشیكردەوە، دڵنیابووین كه‌ چه‌كدارانی تاڵیبان، پابه‌ند ده‌بن به‌ سه‌لامه‌تی ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له‌ ئه‌فغانستان.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، بژارده‌ی ئێمه‌ له‌ ئه‌فغانستان، یان كشانه‌وه‌ بوو، یانیش به‌رده‌وامی جه‌نگ، هەروەها  كار له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ ئێستادا ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌، تا ئه‌فغانستان جێبهێڵن.

 





ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad