English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاڵیبان بەڵێنێكی به‌ نەتەوە یەکگرتووەکان داوه‌
2021-09-06 [12:18 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، بەرپرسی کاروباری ئەرکە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ڕابەرانی تاڵیباندا کۆبۆتەوە، له‌م کۆبوونەوەدا ڕابەرانی تاڵیبان لە پارێزراویی کارمەندانی ئەرکە مرۆییەکان لە ئەفغانستان دڵنیاییان داوە.

ڕۆژی یەکشەممە بەرپرسی کاروباری ئەرکە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان مارتن گریفیس لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان بوو، وابڕیاریشە چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرکردایەتی تاڵیباندا ئەنجام بدات، ئەمەش لەنێوەندی ئەو کارەساتە مرۆییەدا کە خەریکە ڕووبەڕووی وڵاتەکە دەبێتەوە.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ستێفان دوجاریک وتی " بەرپرسانی تاڵیبان بەڵێنی ئەوەیاندا گرەنتی پارێزراوی و ئاسایشی کارمەندانی ئەرکە مرۆییەکان بدەن و یارمەتیەکان بگەنە دەستی ئەو کەسانەی پێویستیانە، هەروەها کارمەندانی ئەرکە مرۆییەکان، بە پیاو و ئافرەتەوە، دەتوانن ئازادانە هاتوچۆ بکەن."

وتیشی گریفیس لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا داوای لە سەرجەم لایەنەکان کردووە مافی ئافرەتان بپارێزن، بە ئافرەتانی مەدەنی و ئەوانەشەوە کە لە ئەرکە مرۆییەکاندا کاردەکەن.

لەلای خۆیەوە وتەبێژی تاڵیبان سوهەیل شاهین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە بەرپرسی باڵای تاڵیبان مەلا عەبدول غەنی بەرادەر سوپاسی بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردووە لەسەر بەڵێنەکەیان بۆ " بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی یارمەتیە مرۆییەکان بە گەلی ئەفغانستان." هەروەها دڵنیای کردوونەتەوە " هاریکارییان بێت لە کارەکانیاندا."

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئەفغانستان لە قەیرانێکی مرۆییدایە کە کاریکردۆتەسەر 18 ملیۆن کەس یاخود نیوەی دانیشتوانی وڵاتەکە.

تەنانەت بەرلەوەی تاڵیبان ئەفغانستان کۆنتڕۆڵ بکاتەوە، وڵاتەکە بەزۆری پشتی بە یارمەتیە مرۆییەکان بەستبوو ، بەڵام داهاتووی ئەرکە مرۆییەکان لە وڵاتەکەدا لەژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا، نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکانی دیکەی نیگەران کردووە.

کۆمەڵێک لە ڕێکخراوە مرۆییەکان ئاماژەیان بەوەداوە لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیباندا لە گفتوگۆدان بۆ دەستپێکردنەوەی ئەرکەکانیان، یاخود لەڕووی ئاسایشەوە دڵنیاییان دراوەتێ کە دەتوانن بەردەوام بن لە پڕۆگرامەکانیان.

نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی لەم هەفتەیەدا گەشتە ئاسمانیە مرۆییەکان بۆ کۆمەڵێک لە هەرێمەکانی ئەفغانستان دەستیان پێکردۆتەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 544جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad