English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنقەرە... 15 كه‌س په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ داعش ئاشكرا بوو، 13یان ده‌ستگیر كران
2021-09-09 [12:20 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە ئەنقەرەی پایته‌ختی توركیا، پەیوەندی ١٥ هاووڵاتی بیانی بە داعشەوە ئاشکرا كرا، ئۆپەراسیۆنێک  بۆ دەستگیرکردنی ئه‌م كه‌سانه‌ ئه‌نجامدرا و توانرا، ١٣ كه‌سیان دەستگیر بکرێن.

بەگوێرەی زانیاریه‌كان تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هۆبەی هەواڵگریی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ئەنقەرە پەیوەندی ١٥ هاووڵاتی بیانی دانیشتووی ئەنقەرەیان بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە ئاشکرا کرد.

دواتر هێزەکانی پۆلیس، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان ئەنجامدا و تواندرا ١٣ لە گومانلێکراوەکان دەستگیر بکرێن.

هەوڵەکانیش بۆ دەستگیرکردنی دوو گومانلێکراوەکەی دیکە بەردەوامن.

 

AA





ئەم هەواڵە 604جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad