English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمرۆ حكوومه‌تی نوێی لبنان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
2021-09-10 [11:56 AM]

ZNA:هەولێر


سه‌رچاوه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی لبنان ئاشكرایان كرد، ڕه‌نگه‌ ئەمرۆ حكوومه‌تی نوێی لبنان به‌ سه‌ركردایه‌تی نه‌جیب میقاتی بێته‌ ڕاگه‌یاندن.

ڕۆژنامه‌كان هه‌روه‌ها بڵاویان كرده‌وه‌: ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی وه‌زیری ئابووری كراوه‌ كه‌ كێشه‌ی سه‌ره‌كی به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌ نوێیه‌كه‌ی حكوومه‌تی لبنان بوو به‌ دیاریكردنی ئه‌مین سه‌لام وه‌ك وه‌زیری ئابووری.

سه‌رچاوه‌كی نێزیك له‌ میقاتی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ ڕایگه‌یاند: پێكهێنانی كابینه‌ نوێیه‌كه‌ی حكوومه‌تی لبنان كۆتایی هاتووه‌ و ته‌نیا چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی بچووك ماوه و هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌ كۆشكی به‌عبه‌دا له‌ به‌یرووتی پایته‌خت به‌ فه‌رمی حكوومه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نرێ‌.





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad