English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانیا: کۆچبەرە نایاساییەکان ڕەوانەی فەرەنسا دەکەینەوە
2021-09-10 [09:45 AM]

ZNA_ هەولێر


بەریتانیا ژمارەیەک پلانی پەسەند کردووە بۆ دوورخستنەوەی ئەو بەلەمانەی بە نایاسایی کۆچبەران دەگوازنەوە بۆ کەناراوەکانی بەریتانیا.

لە کاتێکدا ئەم بابەتە کەلێنی دیپلۆماسی لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیا قۆڵکردووەتەوە سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە و هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی دەریاوە بە بەلەمی بچووک بگەنە کەنارەوەکانی بەریتانیا.

ئەمساڵ بەسەدان بەلەمی بچووک هەوڵیانداوە لە فەرەنساوە خۆیان بگەیەننە بەریتانیا، لە ڕێگەی یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگاکانی گواستنەوە لە جیهاندا.

بە وتەی بەرپرسێکی حکومەت کە داوای کردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت، کاربەدەستان سنووری بەریتانیا مەشقیان پێدەکرێت بۆ ئەوەی بەلەمەکان لە سنووری ئاوی بەریتانیا دووربخەنەوە، بەڵام تەنیا کاتێک ئەوە جێبەجێدەکرێت کە تاکتیکە نوێکە بە ڕێگەیەکی پارێزراو دابنرێت.

ئەو بەرپرسەی بەریتانیا ڕاشیگەیاند، دادپارێزی گشتی بەریتانیا مایکڵ ئیلیس بنەمایەکی یاسایی دادەڕێژێت بۆ بەرپرسانی سنوور تا ستراتیژێکی نوێ بەکاربهێنن.





ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad