ZNA-هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە (12ى ئەیلول-ى 2021) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە (72.88) دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (69) دۆلار و (69) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەڵام هەنگاوەکان بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەکە و بەرهەمهێنانی ڤاکسین؛ نرخی نەوتی بەرزکردەوە، دواتریش بەهۆی رێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوت، جارێکی دیکە نرخی نەوت روی لە دابەزین کردەوە.
ئەم هەواڵە 12268جار خوێندراوەتەوە |