English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆنفرانسێك بۆ كۆكردنەوەی 600 ملیۆن دۆلار بۆ ئەفغانستان بەڕێوەدەچێت
2021-09-13 [08:35 AM]

​ZNA- هەولێر


لە جنێڤی سویسرا نەتەوەیەکگرتووەکان کۆنفرانسێک ڕێكدەخات بۆ کۆکردنەوەی 600 ملیۆن دۆلار بۆ ئەفغانستان، ئەمەش وەكو هاوكاری مرۆیی ئەژمار دەكرێت.                                                                          

کۆنفرانسەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 13-9-2021 دەستپێدەکات و تێیدا ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، پیتەر ماورەر، سەرۆکی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی و چەندین نوێنەری حکومەتەکان تێیدا بەشداردەبن.

پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکەن لە رێکخستنی ئەم کۆنفرانسەدا ئامانجی ئەوەیە 600 ملیۆن دۆلار بۆ ئەفغانستان کۆبکاتەوە و هۆکاری هەنگاوەکە لەم کاتەدا ئەو دۆخەیە خەڵکی ئەفغانستان تێی کەوتوون

پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی لە مانگەکانی ئاب و ئەیلوولدا بەدواداچوونێکی بۆ دۆخی ئەفغانستان کرد و دواتر ئەنجامەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 93٪ی ئەو کەسانەی دۆخی هەڵسەنگاندوون خۆراکی تەواویان بەدەستناگات.

 

 





ئەم هەواڵە 499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad