English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەشتەئاسمانیەكانی نێوان عێراق و روسیا دەستپێدەكاتەوە
2021-09-14 [09:43 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لە رێکەوتی ٢١ی ئەیلولەوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و روسیا دەست پێدەکەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، لەسەر داوای حکومەتی عێراق، حکومەتی روسیا بڕیاریدا بە دەست پێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان دوو وڵات.

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی روسیا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەنجامدانی دوو گەشت لە ھەفتەیەکدا لە نێوان وڵاتەکەیی و عێراقدا.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە رۆژی سێشەممەی داهاتوو رێکەوتی ٢١ی ئەم مانگە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان روسیا و عێراق دەست پێدەکەنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە مۆسکۆی پایتەختی روسیا و تیایدا داوای لە حکومەتی ئەو وڵاتە کرد رەزامەندی دەرببڕێت لەسەر دەست پێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان ھەردوو وڵاتدا.

 





ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad