English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج سودی سەرسوڕهێنەری سێو
2021-09-14 [12:05 PM]

هەولێر — ZNA


سێو یەکێکە لەو میوانەی خواردنی بە تەنها تام و چێژت پێ نابەخشێت بەڵکو، سودێکی تەندروستی زۆری هەیە، وەک کەمکردنەوەی مەترسی جەڵتەی مێشک و بەرزی پەستانی خوێن و شەکرە، هەروەها نەخۆشیەکانی دڵ و قەڵەوی لەگەڵ شێر پەنجە، جگە لەمانە چەندین سودیتری هەیە کە بریتین لە. ١-کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە ناهێڵێت کۆلیسترۆڵ، لە ناو دیواری خوێنبەرەکان دروست بێت، هەروەها مەترسی توشبوون بە نەخۆشی دڵ و دەمار کەم دەکاتەوە، بە ڕێژەی لە ٪٥٢ لە جەڵتەی مێشک دەتپارێزێت. ٢-بەهێزکردنی سیستمی بەرگری، لە کاتی پەیڕەو کردنی سیستمی خۆراکی یارمەتی گۆڕینی خانەکان دەدات بە هۆی ڕیشاڵەکانەوە، دەیانگۆڕێت بۆ خانەی دژە هەوکردن، هەروەها بە پێی لێکۆڵینەوەکان لە بەرزبوونەوەی تا و توشبوون بە ئەنفلەوەنزا دەتپارێزێت. ٣-گرنگە بۆ توشبووانی شەکرە، پسپۆڕانی بواری خۆراک پێشنیاری زۆر خواردنی سێو دەکەن بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی جۆری شەکرەی ٢یان هەی، چونکە کاریگەری زۆری لەسەر ئاستی شەکر هەیە لە خوێندا. ٤-پارێزگاری لە شێرپەنجە دەکات، هیچ رێگەیەک نیە بۆ ئەوەی ڕێگە لە شێرپەنجە بگرێت، بەڵام سێو ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کەمکردنەوەی مەترسی هەندێک لە جۆرەکانی شێرپەنجە، ئەویش بە هۆی ئە ڕێژە دژە ئۆکسانە زۆرەی کە تیایەتی. ٥-یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، بەهۆی رێژەیەکی زۆر لە فایبەر تیایدا وا دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکەیت، بۆیە باشتر وایە ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێش دابەزێنن سێو بخۆن.





ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad