English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمسیۆن چەند زانیارییەک دەخاتە روو 
2021-09-14 [06:01 AM]

ZNA - ھەولێر


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دوایین زانیاری لەسەر دەنگدانی ئاوارەکانی ناوخۆی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو خستەڕوو کە بڕیارە ڕۆژی ١٠ی مانگی داھاتوو بەڕێوەبچێ.

جومانە ئەلغەلایی گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: داتای ھەموو ئاوارەکانی عێراق نوێکراوەتەوە و سەرجەمیان کارتی بایۆمەترییان بۆ چاپکراوە و ڕەوانەی شوێنی نیشتەجێبوونیان دەکرێ لە پارێزگاکان.

لەبارەی ژمارەی ئاوارەکانەوە جومانە ڕایگەیاند: ئەو ئاوارانەی کە تا ئێستا لە داتاکانی کۆمیسیۆن تۆمار کراون بریتین لە ١٢٠ ھەزار و ١٢٦ کەس و ھەموویان کارتی بایۆمەترییان بۆ نوێ کراوەتەوە و ڕەوانەی ئەو ٢٧ کەمپانە دەکرێن کە لەلایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانەوە دیاریکراون و دواتریش بەسەر خاوەنەکانیان دابەش دەکرێ بۆ ئەوەی ھەر لەنێو کەمپەکان بتوانن دەنگی خۆیان بدەن.

بۆ ھەڵبژاردنی مانگی داھاتووی عێراق ٣٢٤٩ کاندید خۆیان بەربژێر کردووە تا یەکێک بن لەو ٣٢٩ ئەندام پەرلەمانەی بۆ چوار ساڵی داھاتوو لەسەر کورسی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دابنیشن.





ئەم هەواڵە 898جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad