English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆبوونەوەی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی دژی ئێران بڕیار نادات
2021-09-14 [06:07 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا ڕایانگەیاند پلانی پەسند کردنی بڕیارنامە لە دژی ئێران لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گفتوگۆی لەبارەوە ناکرێت.

ئەم بڕیارەی ئەمریکا و ئەوروپا پاش ئەوە هات ڕافائێل گڕۆسی، ئەمینداری گشتیی ئاژانس، رۆژێک بەر لە کۆبوونەوەی لووتکە لە سەردانێکدا بۆ ئێران بە مەبەستی بەردەوام بوونی چاودێرییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ڕێککەوت.

ئەمریکا و ئەورووپا کە بە نیازبوون لە کۆبوونەوەی لووتکەی ئاژانسدا بڕیارنامەیەک لە دژی ئێران پەسند بکەن و دۆسیەکە بنێرنە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، پاش ئەم ڕێککەوتنە ڕایانگەیاندووە بۆ ئەوەی ناکۆکییەکان قووڵتر نەبنەوە و دانوستانی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی تووشی گرفت نەبێت، لەم پلانەیان پاشگەز بوونەتەوە.





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad