English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی گرژی نێوانیان فەرەنسا بالیۆزی خۆی لە ئەمەریكا و ئوستڕاڵیا دەكشێنێتەوە
2021-09-18 [07:53 AM]

ZNA- هەولێر


وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایدەگەیێنێت کە وڵاتەکەی باڵیۆزەکانی لە ئەمریکا و ئوسترالیا دەکشێنێتەوە ئەوەش بەهۆی ڕێككەوتنی نێوان ئەمەریكا و ئوستڕاڵیایە،  کە ئەمریکا بەبێ گەڕانەوە بۆ فەرەنسا بڕیاریداوە کەشتیی ژێردەریایی ناوەکی بۆ ئوسترالیا دروست بکات.

 

ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیاری بەپەلەی کشاندنەوەی ئەو دوو باڵیۆزە بەهۆی "جیدییەتیی راگەیێندراوی ئەمریکا و ئوسترالیا لە 15ـی ئەم مانگە بووە."
 
بەپێی رێککەوتنەکە، ئەمریکا و بەریتانیا ژێردەریایی ناوەکی دەدەنە ئوسترالیا، ئەوەش فەرەنسای تووڕە کردووە، چونکە لە ساڵی 2016 دا هێزی دەریایی ئوسترالیا رێککەوتنێکی گەورەی لەگەڵ فەرەنسا کرد بۆ دروستکردنی چەند ژێردەریاییەک، ئەو رێککەوتنە 55 ملیۆن یۆرۆ قازانجی فەرەنسای تێدا بوو و ئێستا هەڵوەشاوەتەوە.
 
فەرەنسا رۆژی پێنجشەممە ئوسترالیای بەوە تۆمەتبارکرد کە لە پشتەوە خەنجەری لێداوە و بە ئەمریکایشی گوت، ئەو رەفتارە لە هی سەردەمی دۆناڵد ترەمپ دەچوو.




ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad