English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موسڵ... ئه‌ندامێكی داعش ده‌ستگیر كرا، یارمه‌تی دارایی دابه‌ش كردوه‌
2021-09-20 [12:38 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێراق ئاشكرای كرد، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای موسڵ، تیرۆریستێکی داعشیان دەستگیر کرد كه‌ یارمه‌تی دارایی پێشكه‌ش به‌ ئه‌ندامانی داعش كردوه‌.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە كرد، به‌پشت به‌ستن به‌ زانیاری هه‌واڵگری وردی هه‌واڵگری و حه‌شدی شه‌عبی و هه‌واڵگری لیوای 30 له‌ نه‌ینه‌وا، توانرا تیرۆرستێكی داعش ده‌ستگیر بكرێت.

باسی لەوەش کرد، ئه‌و ده‌ستگیر كراوه‌ یارمەتی دارایی پێشکەش به‌ ئه‌ندامانی داعش و کەسوکاریان لە شاری مووسڵ کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر دەستگیرکراوەکەدا گیراوەتە بەر.





ئەم هەواڵە 3748جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad