English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وڵاتانی 5+1 لەئەمەریكا كۆنابنەوە
2021-09-21 [08:41 AM]

​ZNA – هەولێر


بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، كۆبوونەوەی  وڵاتانی 4+1 تایبەت بە ئەتۆمی ئێران لە نیویۆرک ئەنجام نادرێت،  بەڵام پێشبینی دەکات بەمنزیکانە گفتوگۆکانی ڤیەننا لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەستپێبکەنەوە.

جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا  رایگەیاند، بەرپرسان لە وڵاتانی بەریتانیا، چین، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و رووسیا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکانیان لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرکی ئەمریکا کۆنابنەوە.

پێشتر ژان ئیێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاندبوو لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، بەرپرسانی ئەو وڵاتانە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئێرانی لە نیویۆرک کۆدەبنەوە، ئەوەش بە گوتەی لۆدریان، بەمەبەستی پێشخستنی گفتوگۆ ئەتۆمییەکان کە لەماوەی  رابردوودا چەقیان بەستبوو.

 





ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad