English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا و بەریتانیا داوایەکی هاوبەش لە ئێران دەکەن
وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و بەریتانیا
2021-09-21 [08:27 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەمریکا و بەریتانیا داوا لە ئێران دەکەن بە خێرایی هاووڵاتیانی ئەم دوو وڵاتە کە لە ئێران دەستبەسەر کراون ئازاد بکات.

 ئەم دوو هەروەها داوایان لە ئێران کردووە بە زوویی بگەڕێتەوە نێو دانوستانی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی .

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و بەریتانیا لە پەڕاوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کۆبوونەوە.

پرسی هاووڵاتییانی بەریتانیایی و ئەمریکایی کە لە ئێران دەستبەسەر کراون و دانوستانەکانی زیندوو کردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی دوو تەوەری سەرەکیی گفتوگۆی ئەمریکا و بەریتانیا بوون و هەردوو وڵات لە کۆتایی ئەم دانیشتنەدا داوایان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد، هاووڵاتیانی زیندانی کراویان لە ئێران ئازاد بکات و بە خێرایی بگەڕێتەوە نێو دانوستانەکانی ڤیەننا.





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad