English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مێژوو سەڵمادوێتی پارتی ، سەنگ و پێگەی كورد وكوردستانە
2021-09-23 [07:55 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


مێژوویی پرشانازی و سەروەری دوێنی و ئەمڕۆیی  پارتی دیموکراتی کوردستان حیزبی متمانەپێکراوی نەتەوەیی كوردە نەك تەنها لە باشووری كوردستان بەڵكو سەر ئاستی هەر چوار پارچەی كوردستان و هەردەم بەرپرسیاریەتیی و  ئەرکیی نەتەوەیی و نیشتمانیی بە ئەستۆگرتووە ، بۆیە بەهێزبوونی هەمیشەیی پارتی ، واتا بەهێزبوونی كورد وكوردستان وبەتایبەت  لە بەغدا سەنگ و پێگەی کورد بپاریزێت، پارتی حزبی دروشم و گووتاری بێ کردار نییە، پارتی قوتابخانەی تێكۆشانە و كردارە  وپشتیوانی دۆزی رەوایی نەتەوە ونیشتیمانەكەی دەكات ، لە  ڕۆژگارە سەختەکاندا ژیرانە ئیدارەی ململانێ و قەیرانەکان بە ئاڕاستەی چارەسەرو هەڵسانەوە دەدا.بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ، ئه‌گه‌رچی له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ به‌ دڵنیایش بڕوام به‌ هیچ جۆره‌ هه‌وڵێكی مه‌ده‌نی و دیموكراسی نه‌بووه‌ له‌ چوارچێوه‌ی عێراق، چونكه‌ عێراق خۆی وڵاتێكه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و ئاشتی و به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان دروست نه‌كراوه‌، بۆیه‌ هه‌ر هه‌وڵێكی دیموكراسی له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ پوچه‌ڵ و تاسه‌ر نییه‌، به‌تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ی كورد، له‌ هه‌موو پێناس و پێوه‌رێكی مێژوویی جیاوازین له‌ عێراق، به‌ڵام هه‌ڵكه‌وته‌ی بارودۆخی مێژوویی و سیاسی له‌ به‌ناو ده‌وڵه‌تێك كۆیكردینه‌وه‌، به‌ یاسا و دەستور، هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵی تێپه‌ڕین، به‌ڵام تێپه‌ڕینێك كه‌ به‌ هیچ جۆرێ سازش له‌سه‌ر ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كانمان نه‌كه‌ین، پێویستە لە كوردستان بە ڕەچاوكردنی كێشە و ململانێ و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، هەمووان بە هەستكردن بە بەرپرسیاریەتییەوە كاربكەین لە پێناو بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر بۆ كوردستان، كورد بە یەك دەنگ و وەك یەك تیم بەرەو هەڵبژاردن ، ئەوكات سەنگ و پێگەی كورد زیاتر بەدەربخەین لە عێراقدا.بۆیە،ەنگدان بە پارتی دیموكراتی كوردستان  لەم هەڵبژاردنەدا، نە بۆ گەیاندنی كاندیدانی پارتییە بە بەغدا و نە بۆ پلە و پۆست و پایەیە. دەنگدان بە پارتی دەنگدانە بەو حیزبەی پێشڕەوایەتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كرد و دروشمی سەربەخۆیی كوردستانی بەرزكردەوە، ئەگەر پارتی زۆرترین دەنگی خەڵكی كوردستان بێنێت، ماناكەی بۆ دۆست و دوژمن ئەوەیە كە كوردستانییان ئێستاش لەگەڵ سەربەخۆییدان و ئەوەتا دەنگ بە حزبی ئاڵاهەڵگری سەربەخۆیی دەدەن. بەرژەوەندی كوردستان نەك بەرژەوەندی پارتی وا دەخوازێت ئەم پەیامە بگات بە بەغدا و دەرو دراوسێی و جیهان.بۆیە،جیاوازی پارتی دیموكراتی كوردستان  لەگەڵ لایەنەكانی دیكە ئەوەیە كە ، پارتی و مێژووی گەلی کوردستان دووانەی لێک جیانەکراوەن، چونکە پارتی پێناسەی نەتەوەی کوردە، ئەو حیزبە هەر لە سەرەتاوە بۆ خزمەتکردن هاتووە، بۆیە مێژووی گەلی کوردستانیش تەنیا لە سەر دەستیی ئەمین ورابەر، پێشمەرگە و سەرۆكێكی فیداكاری وەك سەرۆك بارزانیی و قوتابخانەی كوردایەتیی و كۆڵنەدانی وەك پارتی دیموكراتی وكوردستانە ..





ئەم هەواڵە 3952جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad