English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گفتوگۆی ئێران و سعوودیە بەردەوامە
نەخشەی ایران و سعووعدیە
2021-09-23 [06:32 AM]

​ZNA - هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت نێوان ئێران و سعوودیە رانەگیراوە و دوای دەستبەکاربوونی کابینەی ئیبراهیم ڕەئیسیش لە ئاستێکی باشدا پەیامیان لەگەڵ یەکتر گۆڕیوەتەوە.

بە گوتەی سەعید خەتیبزادە، لەو دانوستانانەی لە چەند مانگی ڕابردوودا لە نیوان ئێران و سعوودیە لە بەغدا بەڕێوە چوونه، دوو لایەن لەسەر کۆمەڵێک بابەت گفتووگۆی باشیان کردووە و بە تایبەت لە باسی ئاسایشی کەنداودا گفتوگۆکان زۆر جیددی بوون.

وەک خەتیب‌زادە دەڵێت ئەگەر سعوودیە لەو پەیامەی کۆماری ئیسلامی تێبگات کە دەڵێ دەبێت کێشەکانی ناوچەکە هەر لەم ناوچەکەدا چارەسەر بکرێن، دەکرێت پەیوەندییەکی بەردەوام و باش لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەبێت.

سعوویە ئێران بە دەست تێوەردان لە یەمەن و پشتگیری‌کردنی حووسییەکانی ئ ەم وڵاتە تۆمەتبار دەکات و ئێرانیش دەڵێت سعوویە لە ناچەدا بە فیتی ئەمریکا دەجوڵێتەوە و ئیسلامی سعوودی بە ئیسلامی ئەمریکایی ناو دەبات.





ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad