English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
 نوێنەری حکومەتی هەرێم بەشداری لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاسیا كرد
2021-09-29 [12:07 PM]

ZNA - هه‌ولێر


لە ڕێکەوتی 22-23ی مانگی ئەیلول نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا زیاد ڕەئووف بانگهێشتی هه‌شتەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاسیا كرا کە لە شاری تۆرون بە بەشداریکردنی باڵوێز و نوێنەرانی دیبلۆماسی وڵاتانی ئاسیا لە پۆڵۆنیا و پسپۆرو مامۆستا ئەکادێمیەكان و دەستەیەك لە بازرگانان و نوێنەرانی كەرتی تایبەت بەڕێوەچوو.

لە پانێڵی کردنەوەی کۆنگرەکە سەرۆكی ئەو ھەرێمەو دەسەڵاتدارانی ووتاریان پێشكەش كرد، دواتر باڵوێزانی وڵاتانی ئاسیاو لە نێویشیان نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان ووتاریان پێشكەش كرد. خاڵی سەرەکی ووتاری بەڕێز زیاد ڕەئووف دەربارەی ڕەوشی سیاسی و ئەمنی ناوچەكەو عیراق و كوردستان بوو.

جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان ئاگادارە لە ھەموو جۆرە هەڕەشەکانی ئێستای وەک چالاك بوونەوەی داعش ، یان بارودۆخی گرژی شەنگال و دەستێوەردانە دەرێنییەكان و ڕێگەنەدان بە جێبەجێ كردنی ڕێككەوتننامەكانی حكومەتی ھەرێم لەگەڵ حكومەتی ناوەندی دەربارەی شنگال و ناوچە دابڕاوەكان ، بەڵام لەهەمان کاتیشدا گەلی كورد دەتوانێت بەشێوەیەکی کاریگەر بەرگری لەخۆی بکات بەھێزی پێشمەرگە و دامەزراوەكانی حكومەت و یەكڕیزی فرەنەتەوەیی و ئاینی .

نوێنەری حكومەتی ھەرێم تیشكی خستە سەر پەیوەندییە فراوانە نێودەوڵەتیەكانی ھەرێمی كوردستان و ڕۆڵی گرینگی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ، هەروەها ئاماژەی بەچەند سەردانێكی بەڕێزان سەرۆكی ھەرێم و سەرۆك وەزیران  بۆ دەرەوەی وڵات  کرد لەم چەند مانگەی دواییدا و سەردانی سەرکردەکانی جیهان بۆ هەرێمی کوردستان.

لەکۆتایی ووتارەكەیدا بەڕێز زیاد ڕەئووف ئاماژەی بەوەشکرد کەکێشەی گۆڕانی کەش و هەوا  کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان هەیەو کێشەی ووشكەساڵی و ووشك بوونی ڕووبارەكان لە فراوانبوون دایە بۆیە پێویستی بە هەماهەنگی نێوان ووڵاتانی ناوچەکە هەیە. 

شایەنی باسە کۆنگرەی ئاسیا دەرفەتێکی گونجاو بوو بۆ بەڕێز زیاد ڕەئووف بۆ چاوپێكەوتنی دووقۆڵی و تاووتوێکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ھەرێمی Kujawsko-Pomorskie و شاری تۆرۆن و باڵیۆزانی چەند ووڵاتێکی ئاسیا ، کە ئامادە بوون لە کۆنگرەکەدا.

لە میانی کۆنگرەکە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا بەڕێز زیاد ڕەئووف زنجیرەیەک چاوپێکەوتنی ئەنجامدا بۆ میدیاكانی پۆڵۆنیا  وەک  (تەلەڤیزیۆنی تۆرون , تەلەڤزیۆنی TVP Bydgoszczو ڕادیۆی تۆرون  و ڕادیۆی Pik). 

 





ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad