English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركيا: كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی كاتیی تاڵیبان له‌ ئارادایه‌
2021-09-29 [12:31 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو دوای كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی كابینه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی میدیاكارانی دایه‌وه‌، رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خێراتر و خه‌رجی كه‌متر تێده‌چێت له‌ رێگای وشكانییه‌وه‌ له‌ پاكستانه‌وه‌، هاوكاریی مرۆیی ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن.

چاوشئۆغڵو راشیگه‌یاند كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی خێراتره‌ و خه‌رجی كه‌متر تێده‌چێت له‌ رێگای وشكانییه‌وه‌ له‌ پاكستانه‌وه‌، هاوكاریی مرۆیی ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن و گوتی: "له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا، هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان زیاد ده‌كرێن".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به‌ وه‌گه‌ڕخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول گوتی: "كۆبوونه‌وه‌كان له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامن. هێشتا نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌كان نه‌ڕه‌ویونه‌ته‌وه‌. روونییه‌كی ته‌واو نییه‌".

مه‌ولود چاوشئۆغڵو سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی كاتیی تاڵیبان گوتی: "له‌سه‌ر ئاستی باڵیۆز كۆبوونه‌وه‌كان له‌ ئارادان".‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ میانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له‌ رووسیا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن جگه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها ره‌وشی سووریا به‌ تایبه‌ت ئیدلب، لیبیا و هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان بۆ سووریا تاوتوێ ده‌كرێت.

 

AA





ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad