English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تالیبان هوشداریی دایە ئەمریکا
زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی تالیبان
2021-09-29 [09:40 AM]

​ZNA - هەولێر


رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکا بڵاوی کردووەتەوە، بزووتنەوەی تاڵیبان لە پەیامێکیدا لە رێگەی گوتەبێژەکەی بە ناوی زەبیحوڵڵا موجاهید، داوای لە ئەمریکا کردووە هاتووچۆ و چاودێریکردنی فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی لەسەر ئاسمانی ئەفغانستان بوەستێنێت.

تالیبان دەڵێت ئەمە پێشێلکردنی سەروەریی ئاسمانی ئەفغانستانە و ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کردووە کە بەو هەڵسوکەوتەی یاسای نێودەوڵەتی پێشێل کردووە .

گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان داواشی لە هەموو وڵاتان کردووە، رێز لە سەروەریی ئەفغانستان بگرن و بە گوێرەی یاسای نێودەوڵەتی هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەم وڵاتە بکەن.

 





ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad