English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیاتر لە 200 هەزار سەربازی عێراقی بنكەكانی دەنگدان دەپارێزن
2021-10-04 [08:46 AM]

​ZNA – هەولێر


لە رۆژی 10-10-2021، كە ڕۆژی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقە  250 هەزار سەربازی عێراقی بۆ پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردن دەخرێنە ئامادەباشییەوە.

عەبدولئەمیر شەمەری، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە رۆژی دەنگدان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردن و پاراستنی بنکەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراق.

شەمەری گوتیشی: رۆژی 10ی مانگ کە پرۆسەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت، 250 هەزار سەرباز لە شارەکانی عێراق دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، کە ئەرکیان پاراستنی 8 هەزار و 273 ناوەندی دەنگدان دەبێت لە 18 پارێزگای عێراق.

سەرۆکی لیژنەی ئەمنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، 5ی ئەم مانگە سندووقەکان بەسەر بنکەکان دابەش دەکرێن و هێزی ئەمنیش بڵاوەیان پێدەکرێت بۆ پاراستنیان.

 





ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad