ZNA – هەولێر
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشكرای كرد، لە رۆژھەڵاتی پارێزگای دیالە فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق حەشارگەیەكی داعشیان بۆردوومان كرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، حەشارگەیەکی داعشیان لە دۆڵی سەللاب باکووری رۆژھەڵاتی پارێزگای دیالە بۆردومان کردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا، حەشارگەکە خاپوورکراوە.
ئەم هەواڵە 649جار خوێندراوەتەوە |