English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک‌وەزیرانی ئەرمەنستان: لە هیچ پیلانێکی دژی ئێران بەشداری ناکەین
نیکول پاشینیان
2021-10-04 [09:06 AM]

​ZNA - هەولێر


 سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنستان دەڵێت وڵاتەکەی گرینگییەکی تایبەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران دەدات و لە هیچ پیلانێکدا لە دژی ئەم وڵاتە بەشداری ناکات.

نیکۆل پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەرمەنییەکانی لیتوانیا ئاشکرای کرد، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا دوو جار لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران دیدار و گفتوگۆی کردووە و گوتی ئەمە نیشانەی گرنگیدانی ئێمە بە پەیوەندییەکانی نێوانمانە.

سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنستان دڵنیایی دایە دەسەڵاتدارانی ئێران کە وڵاتەکەی هیچ کات لە هیچ پیلانێکدا لە دژی ئێران بەشدار نەبووە و لەمەودواش بەشدار نابێت.

هاوکات لەگەڵ لێدوانی سەرۆک‌وەزیرانی ئەرمەنستان میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووەتەوە، ئارارات میرزویان، وەزیریر دەرەوەی ئەرمەنستان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتووەتە تاران پایتەختی ئێران.





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad