English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێمباپێ هەموو شتێکی لەبارەی داهاتووی یەکلایی کردەوە
2021-10-05 [07:06 AM]

ZNA - هەولێر


 

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی دەڵێت " پێش یۆرۆی 2020 بە پاریس سانجێرمانم گوتبوو نامەوێت گرێبەستەکەم نوێبکەمەوە."

 

ئێمباپێ لەو هەڤپەیڤینەدا لەبارەی داهاتووی خۆی لەگەڵ پاریس سانجێرمان گوتی " پێش دەستپێکردنی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، بە یانەی پاریس سانجێرمان نامەوێت گرێبەستەکەم نوێبکەمەوە، دوای یۆرۆش بە یانەکەم گوتووە کە دەمەوێت بڕۆم، ئامانجی من ئەوەبوو هەموو لایەک سوود لەمە وەربگرن، یانەکە بە فرۆشتنی من سوودی پێبگات و منیش پلانەکەم جێبەجێ ببێت."

 

هێرشبەرەکەی پاریس سانجێرمان دەڵێت " ئێستاش بیرکردنەوەی من لەبارەی ویستی رۆیشتن لە پاریس سانجێرمان نەگۆڕاوە، دوای هاتنی مێسی، ئەو نایابە بەڵام من لە ناکاو بڕیار نادەم، زۆر بیرمکردەوە و بڕیاری خۆم داوە."

 

کیلیان زیاتر گوتی "لەگەڵ ئەوەشدا بەڕاستی بە مانەوە لە پاریس سانجێرمان دڵخۆشم، بەڵام دوور لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم و مانەوە لەگەڵ یانەکە، لە هاوینی رابردوودا دەمویست لە یانەکە بڕۆم، لە ماوەی دوو مانگی رابردووشدا گفتوگۆمان لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەمان نەکردووە، چونکە من دەڵێم دەمەوێت بڕۆم."

 

ئێمباپێ باسی یانەی ریال مەدرید و هەوڵەکانی ئەو یانەیە بۆ گواستنەوەی دەکات و دەڵێت " کاتێک دەڵێم دەمەوێت بڕۆم، من باسی ریال مەدرید ناکەم، ریال دەستەوارەی پێشکێشکرد، وامزانی کاتی من لە پاریس تەواوبوو، رۆیشتن هەنگاوێکی لۆژیکی داهاتووە، بەڵام ئەمە رووینەدا."

 

ئێمباپێ لە وەڵامی پرسیارێکدا کە چی دەکات؟ گوتی " من ئێستا پابەندی گرێبەستەکەمم لەگەڵ پاریس سانجێرمان، ئەگەر لە گواستنەوەی هاوینەدا یانەکەم بەجێهێشتا، تەنیا ریال مەدریدم لەبەردەمبوو.

 

کیلیان ئێمباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان لە هاوینی داهاتوودا لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتاییدێت، رۆژی دووشەممە بە میدیای فەرەنسای گوت " من بەو قسەیە تووڕەبووم کە گوتیان ئێمباپێ لەدوایین ساتی بازاڕی گواستنەوەدا یانیش لە هەفتەی کۆتاییدا داوای رۆیشتنی کردووە، چونکە من لە مانگی حەوتدا ئەو داوایەم لە یانەی پاریس کرد."

 

رووداو

 

ئێمباپێ لە گواستنەوەی هاوینی رابردوودا ناوی بە یانەی ریال مەدریدەوە بەسترابووە، یانە ئیسپانییەکە زۆر هەوڵیدا هاوتا فەرەنسییەکەی رازیبکات بۆ ئەوەی دەستبەرداری کیلیان ببێت، بەڵام پاریس هەموو دەستەوارەیەکی رەتکردەوە.

 





ئەم هەواڵە 832جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad