English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاڵیبان و ئێران یەكەمین ڕێككەوتنامەی بازرگانیان واژوو كرد
2021-10-06 [08:27 AM]

​ZNA- هەولێر


گوتەبێژی حکومەتی تاڵیبان رایگەیاند، بە ئامانجی پەرەدان بە چالاکی بازرگانی له‌ دەروازە سنورییەکان، رێککەوتننامەیەكیان لەگەڵ ئێران واژۆ کرد کە تیایدا، کۆتایی بەکۆسپەکانی بازرگانی نێوان هەردوولا دەهێنێت.

 

 
لە پێگەی خۆی لە تویتەر زەبیحوڵڵا موجاھید گوتەبێژی حکومەتی تاڵیبان بڵاویکردەوە، کە لەگەڵ ئێراندا لەسەر کۆمەڵێک بابەت بۆ ئەنجامدانی ئاسانکاری ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکان، گەیشتوونەتە رێککەوتن.

گوتەبێژی حکومەتی تاڵیبان ئاماژەی بەوەشکردووە، رێککەوتننامەکە لە ١٦ بەند پێکھاتووە و ئامانج لێی کۆتاییھێنان بووە بە کۆسپەکانی بەردەم بواری بازرگانی.

ئەو ئەوەشی خستەروو، رێککەوتننامەکە بەندەکانی تایبەت بە زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارکردن لە دەروازەی سنوری ئیسلام قەلعە بۆ ھەشت کاتژمێر، فراوانکردنی رێگاکانی نێوان ئەفغانستان و ئێران، نوێکردنەوەی یاساکانی تایبەت بە گومرگ و لێکۆڵینەوە لە گرفتەکانی نێوان ھەردوو وڵاتی تێدایە.

لەگەڵ ئەوەشدا، گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی تایبەت بە سوتەمەنی، دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و پشکنینی کۆرۆنا بۆ شۆفێرە ئەفغانییەکان، ئاسانکاری ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل و فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە تەندروستی و گەشتوگوزار لە نێوان ھەردوو وڵاتدا، بەشێکی دیکەی رێککەوتنەکەی نێوان تاران و کابوڵ بوون.

ئێران و ئەفغانستان ٩٤٥ کیلۆمەتر سنووری ھاوبەشیان ھەیە و تیایدا دەروازە سنوورییەکانی ئیسلام قەلعە، ئەبو نەسڕ فەراھی و زەرەنج لەنێوانیاندا هەن.

 





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad