English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئێران دایە
جێنیفەر گاویتۆ
2021-10-06 [08:39 AM]

​ZNA - هەولێر


جێنیفەر گاویتۆ، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران و عێراق ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی دەربڕی و گوتی ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئێران دایە.

گاویتۆ لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی سی ئێن بی سی، سەبارەت بە کەم کردنەوەی گەمارۆی سەر ئێران گوتی چۆنێتیی لادانی گەمارۆکان پەیوەندیی بە ڕەوتی دانوستانانەوە هەیە و لە دانوستانەکاندا دیاری دەکرێت.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها گوتی: وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ پابەندبوونەکانی بە رێککەوتننامەی ئەتۆمی بگەڕێتەوە و ئەمەش لە ڕێگای دانوستانەکانی ڤیەنناوە دەکرێت و پێویستە ئێران بێ مەرج بگەڕێتەوە نێو دانوستان.





ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad