English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەدەکی یۆرانیۆمی پێتێندراوی ئێران لە ١٢٠ کیلۆگرام تێپەڕی
2021-10-10 [08:50 AM]

​ZNA - هەولێر


محەمەد ئیسلامی، جێگری سەرۆککۆماری ئێران و سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمیی ئێران به کەناڵی فەرمیی ئێرانی ڕایگەیاند، یەدەگ ئەو یۆرانیۆمەی بە ڕێژەی ٢٠ لە سەد پیتێندراوە گەیشتووەتە زیاتر لە ١٢٠ کیلۆگرام هەروەها گوتی بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی کانزایی خەریکی ئامادەکارین.

بە گوتەی ئیسلامی، پێشتر بڕیار بوو بە گوێرەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی، سووتەمەنیی یۆرانیۆمی ٢٠ لەسەد پیتێندراو بۆ راکتۆری تاران لە لایەن وڵاتانی بەشدار لە ڕێککەوتننامەوە دابین بکرێت، بەڵام دابین نەکرا و کۆماری ئیسلامیی ئێران ناچار بوو خۆی ئەم یۆرانیۆمە بەرهەم بهێنێت.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی مانگی پێشوو مەزندەی کردبوو ڕێژەی یۆرانیۆمی ٢٠ل لەسەد  پیتێندراوی ئێران گەیشتووەتە ٨٤ کیلۆگرام.





ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad