English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانای بواری ئەتۆمی پاكستان بەكۆرۆنا كۆچی دوایی كرد
2021-10-11 [08:45 AM]

ZNA- هەولێر


عەبدولقەدیر خان، زانای بواری ئەتۆمیی پاکستان لە تەمەنی 85 ساڵیدا بەكۆرۆنا کۆچی دواییکرد، خان لە وڵاتەکەی وەکو پاڵەوان و باوکی چەکی ئەتۆمی ناودەبرێت، سی ئای ئەی بە "یەکێک لە مەترسیدارترین پیاوەکانی سەر زەوی" ناوی بردووە.

رۆژی 26ی ئابی 2021 دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، زانا ئەتۆمییەکەی پاکستان گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی گشتی و دواتریش برایە نەخۆشخانەیەکی سەربازی، عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە تویتەر ئەو زانایەی بە کەسێکی "خۆشەویستی گەل" ناوبردووە، بەهۆی ئەوەی بەشدارییەکی کارای هەبووە لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بۆ دەوڵەتەکەی.

سەرۆکوەزیرانی پاکستان زانا ئەتۆمییەکە بە "کەسایەتییەکی دیاری نیشتمانی" بۆ گەلی پاکستان ناوبردووە. عەبدولقەدیر خان نهێنیی ئەتۆمیی بە کۆریای باکوور، ئێران و لیبیا فرۆشتووە، بەڵام ئەمە پەیوەندیی بە سەرۆکوەزیرانی پاکستانەوە نەبووە.

شارەزایان و بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن، تۆڕە نایاساییەکەی عەبدولقەدیر خان کە تایبەت بووە بە هاوکاریکردنی ئەو وڵاتانەی کە سزای نێودەوڵەتییان لەسەرە، گەورەترین قەیرانی زیادبوونی چەکی ئەتۆمیی لە سەردەمی ئەتۆمدا دروستکردووە.

عەبدولقەدیر خان، زانای ئەتۆمیی پاکستان لە 1ی نیسانی 1936 لە هیندستان لەدایکبووە، باوکی مامۆستای قوتابخانە بووە و دایکی ژنی ماڵەوە بووە و زۆر پابەندی دین بووە. هاوسەرگیریی کردووە و دوو منداڵی هەیە، لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.

 





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad