English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە 
2021-10-12 [04:54 AM]

ZNA-ھەولێر



ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزە بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بەھۆی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لە جیھان و داواکاری گەورە وڵاتانی ئابووریی وەک چین بۆ وزە، لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا بۆ یەکەم جار بەرزترین ئاستی تۆمارکرد.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر وزە، کە لە ئەنجامی بووژانەوەی ئابووری دوای کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا، رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکارانی نەوت ناسراو بە (ئۆپیک) پلانی بۆ ئەوە ھەیە، لە بری ئەوەی بەخێرایی رێژەیەکی زۆری نەوت بخەنە بازاڕ، رێژەی بەرھەمھێنان بەشێوەیەکی ھەنگاو بە ھەنگاو بەرز دەکاتەوە.

ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز لەسەر زاری ستیڤن برینۆک لە کۆمپانیای (BVM) بۆ نێوەندگیری بازاڕسازی نەوت گواستییەوە: لە کۆتایی ئەمساڵ ئۆپیک بەشێوەیەکی پلەدار دەست بە بەرزکردنەوەی رێژەی بەرھەمھێنان دەکات.

بەگوێرەی داتاکانیش ھەر بەرمیلێک خامی برێنت ٧ سەنت لە نرخەکەی زیادی کردووە و گەیشتە ٨٣ دۆلار و ٦٧ سەنت، بەمەش لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٨ـەوە، بۆ یەکەم جارە نرخی نەوت دەگاتە ئەو ئاستە بەرزە.

ھەرچی خامی ئەمەریکایە، ٢٩ سەنت لە نرخەکەی زیادیکردووە، کە دەکاتە رێژەی ٠.٤% و ھەر بەرمیلێک بە ٨٠ دۆلار و ٨١ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

دوای کەمبوونەوەی کاریگەریەکانی کۆرۆنا لەسەر ئابووری جیھان و بووژانەوەی بازاڕی وزە، تەنھا لەماوەی ئەمساڵدا نرخی نەوت بەرێژەی ٦٠% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad