English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو میوانەی بەرگری لەشی منداڵ بەهێز دەکەن
2021-10-13 [11:21 AM]

ZNA— هەولێر


هەموو دایکێک هەوڵ دەدات باشترین بۆ منداڵەکی دابین بکات، بۆئەوەی تەندروستیەکی باشی هەبێت، لەگەڵ گۆڕانی وەرز و هاتنی سەرما نەخۆشیەکان زیاتر دەبن، لەم کاتەدا هەندێک لە میوەکان یارمەتی باشترکردنی تەندروستی منداڵ دەدەن و بەرگری لەشیان بەهێز دەکەن. ئەو میوانەی بەرگری لەشی منداڵ بەهێز دەکەن: -سێو دەوڵەمەندە بە ئاسن، ڕیشاڵەکان و دژەئۆکسانەکان، منداڵ لە توشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت و بەرگری لەش بەهێز دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی تەندروستی دڵ و دەمارەخوێنەکان دەدات. -مۆز ئەو شەکرانەی تێدایە کە سوودێکی زۆری بۆ منداڵ هەیە و وزەی پێدەبەخشێت، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان دەکات. -پڕتەقاڵ یەکێکە لەو میوە مزرانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، ئەمەش بەرگری لەش بەهێز دەکات بەرامبەر بە نەخۆشیەکانی ئەنفلۆنزا و سەرمابوونی زستان. -قۆخ دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان، ڤیتامین و کانزاکانی مەگنسیۆم و ئاسن، بەرگری منداڵ بەهێز دەکات و ڕێگری لە دروستبوونی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات. -توو یان شاتوو دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان و کانزاکان بەرگری لەش بەهێز دەکەن، سەرچاوەیەکی سەرەکی ئاسنن کە ڕۆڵێکی گرنگیان لە دروستکردنی خڕۆکە سوورەکاندا هەیە و ڕێگری لە کەم خوێنی دەکەن.





ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad