ZNA - ههولێر
سوپای عێراق دەستگیر کردنی سێ تیرۆریستی داعشی لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و دیالە رایگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ھێزەکانی دژەتیرۆر پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و دیالە ئەنجام داوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، سێ تیرۆریستی داعش دەستگیر کراون.



ئەم هەواڵە 4762جار خوێندراوەتەوە |