English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی رووسیا: میلیشیای عێراق و سووریا گواستراونەتەوە ئەفغانستان
ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا
2021-10-13 [09:22 AM]

​ZNA- هەولێر


ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا دەڵێت، میلیشاکانی عێراق و سوریا گوازراونەتەوە ئەفغانستان و دەیانهەوێت دۆخی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان تێک بدەن.

پوتن لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی هەواڵگریی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی سۆڤیەتی جاران، کە لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەرێوەچوو، گوتی: دۆخی ئەفغانستان هەروا ئاسان نییە. چەکدار و میلیشیاکانی سوریا و عێراق کە ئەزموون و شارەزاییان لە شەردا هەیە، گوازراونەتەوە ئەفغانستان و ئامانج لەم کارەش تێکدانی دۆخی ئەفغانستان و دروستکردنی ئاڵۆزییە لە وڵاتانی درواسێی ئەم وڵاتە.

پوتن ئاشکرای گوتی، لە گواستنەوەی ئالۆزییەکان بۆ ئەفغانستان و وڵاتانی ئەندامی یەکێتی سۆڤیەتی جاران و نێوەراستی ئاسیا نیگەرانن.

کۆبوونەوەی سەرۆکی روسیا لەگەڵ بەرپرسانی هەواڵگری و ئەمنی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی سۆڤیەتی جاران لەکاتێکدایە، بریارە 20ی ئەم مانگە کۆنفرانسێکی تایبەت بە دۆخی ئەفغانستان لە مۆسکۆ بەرێوەبچێت و تالیبانیش بەفەرمی بۆ ئەو کۆبوونەوەیە بانگهێشت کراوە.

 

 





ئەم هەواڵە 109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad