English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوکتور فاوچی: ئه‌گه‌ری هەیە کۆرۆنا لە ناونەچێت
2021-10-14 [11:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوکتور ئانتۆنی فاوچی پسپۆری نه‌خۆشه‌ په‌تاكان له‌ ئەمەریکا ئه‌و نەخۆشانەی لە نیو خەڵکدا زوو بڵاو دەبنەوە، چوارشەمە دانی نا به‌وه‌ی کە ڤایروسی کورۆنا رەنگە هیچ کات بنەبڕ نەبێت و بەشێکی بەرچاو لە جیهان هەروا لە قوناخی سەرهەلدانی ئەو پەتایە دا دەمێنێتەوە.

فاوچی، راوێژکاری جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکایە ئەم هەڵسەنگاندنەی لە ماوەی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە سەر پەتاکە لە کۆشکی سپی دا هێنایە گۆڕ.

دوکتور فاوچی گوتی: "بۆ ئەوەی بەربەرەکانی کردن لە دژی ڤایرووسی کوڕۆنا بخەینە بەرچاوی خۆمان، تەنیا یەک نەخۆشی ئەویش نەخۆشی مرۆڤە کە توانراوە بنەبڕ بکرێت کە تاوڵەیە."

ئەو گوتی بەشێکی بەرچاوی جیهان هێشتاش لە هەندێک لایەنەوە لە قۆناخی سەرهەلدانی ئەو پەتایە دان بەلام ئێستا وا دیتراوە کە پەرەسەندنی کەیسە نوێیەکان لە پلەیەکی دابەزین دابن.

فاوچی گوتی پسپۆرانی چاودێری تەندروستی چاو لە پلەی کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرووسەکە دەکەن کە رێگا بە ئێمە بدات بتوانین لە بناخەدا بە ئاستێکی ئاسایی بگەین کە هەموومان خوازیارین.

ئەو جەختی کرد کە پلەیەکی گونجاوی کۆنتڕۆل کردن دەکرێت لە ریگای ڤاکسێنە کردنەوە بێت کە ئەو هیوادارە سەرئەنجام رۆژانە بۆ کەمتر لە ١٠ هەزار کەیس دابەزێت.

ئەو ئاماژەی پێدا کە ئەمەریکا هێشتا "٦٦ ملیۆن کەسی هەیە کە شیاوی ڤاکسێنە کردنن، بەڵام هێشتا بە ڤاکسێنەنەکراوی ماونەوە."

 

voa





ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad